ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ پرساندنی حكومه‌ت ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ بۆ پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی ده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممه،‌ 27ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م ئه‌نجامده‌دات و تیایدا خوێندنه‌وه‌ بۆ پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی ده‌كرێت.”

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەته‌ بە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ “پێشنیازی یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان”.

ھەواڵی زیاتر