هاوڵاتیانی گه‌رمیان به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیان نه‌خۆشه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ سلێمانی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى پاره‌كانیانه‌وه‌، ژماره‌ى ناردنى نه‌خۆش به‌ ئه‌مبوڵانسی حكومی له‌ گه‌رمیان كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و کەسوکاری نەخۆشه‌كان ناچارن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی نەخۆشەکانیان ببه‌نه‌ سلێمانی.

له‌ دووه‌م ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخی ته‌ندروستى له‌گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ بە پێی ئامار و تێبینییەکانی ئێشکگری نەخۆشخانەی شه‌هید “شێرەی نەقیب”ی تایبەت بە ژنان و مناڵبوون، لەکۆی پێنج نەخۆشی نێردراو کە تەلەفۆنیان بۆ بەشی کردە پزیشکییەکان کردووە، 3 حاڵەتیان وتوویانە ئەمبۆڵانس و ئێشکگرمان نیە بۆ ناردنیان، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکان دروستکردووە.

یاریدەدەری بەرپرسی کردە پزیشکییەکان، لەوباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: “بەهۆی خەرجنەکردنی ئیفادو دواکەوتنی مووچەوە، کارمەندەکانمان بۆ ماوەیەک بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەڵام بۆ ئێستاش ماوەی 8 مانگە پارەی ئیفاد خەرج نەکراوە و کارمەند مافی خۆیەتی کە داوەی حەقی خۆی بکات.”

لە بەرامبەریشدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، د.سیروان محەمەد، ده‌ڵێت: “لە پێشووتردا ڕۆژانە 6 ئەمبۆڵانس ئێشکگر دەبوون، بەڵام بەهۆی بێموچەیی و کەمبوونەوی دەوام و خەرجنەکردنی ئیفاد بۆ کارمەندانی کردە پزیشکییەکان، ڕۆژانە 3 ئەمبۆڵانس ئێشکگر دەبن، واتا لەیەک کاتدا لە سێ حاڵەت زیاتر ناتوانین ئیحالە بکەین.”

ھەواڵی زیاتر