كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تۆمه‌تبارێك له دهۆك دوای ئەوەی كه شەش جار لەلایەن دادگاوە داواکراوه و خۆی ڕادەست نەکردووه و دووجار تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بریندارکردووە، شەوی ڕابردوو تەقەی لێ‌کرا و کوژرا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ده‌ڵێت، “دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمەتبارێک کە شەش جار بڕیاری دادگای هەبوو بۆ ئامادەبوون لەبەردەم دادگا، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە.”
ده‌شڵێت، “تۆمەتبارەکە پێشتر تەقەی لە پۆلیسێک کردووه و برینداری کردووه، شەوی ڕابردووش کاتێك پۆلیس چوونهتهسهری خۆی بە دەستەوە نەداوە و دیسانەوە تەقەی كردووه و موقەدەمێکی پۆلیسی بریندارکردووە، دواتر له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا کوژراوە.”
ئاشكراشی كرد، “تۆمه‌تباره‌كه له به‌نزینخانه‌یه‌ك بووه و لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چەند نارنجۆکێک و چەکێکی جۆری قەناس و دەمانچەیەک و کڵاشنکۆفێک و تاپڕێکدا.”