پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌ دابه‌زێنه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی هەولێر 32 پله‌ و سلێمانی 32 پله‌ و دهۆک 30 پله‌ و و کەرکوک 34 پلە دەبێت.

سبەینێش سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 32 پلە و سلێمانی 31 پلە و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوک 34 پله‌ دەبێت.

ھەواڵی زیاتر