كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، “سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه، پشووی فه‌رمییه.”
ده‌شڵێت، “ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێرییان بۆ دانراوه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه، سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.”
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “له 1ی11 بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه و ده‌توانن ئه‌و ڕۆژه بڕۆن تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و ڕوونیشیده‌كاته‌وه، هه‌ركه‌سێك دوابكه‌وێت ئه‌و ڕۆژه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و بۆی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.”