جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆچی دوایی کرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا دەبێت، جەڵتەی دڵیش لێی دەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

عه‌مید خه‌سرۆ خالید زێباری، چەند ڕۆژێکە تووشی کۆرۆنا بووە و تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕۆیشت، بەڵام بەرلەوەی کۆرۆنا تێپەڕێنێت، جەڵتەی دڵ لێیدا و بەهۆیەوە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌مید خه‌سرۆخالید یاسین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌مان پێگه‌یشت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و خانه‌واده‌ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، له‌ خودا داواكارین به‌ به‌هه‌شتی شادبكات.”

ھەواڵی زیاتر