وەزارەتی پەروەردە: خوێندنی ئۆنلاین لە هەولێر و دهۆك 71.6%ی تێپەڕاندووە

حازم جەعفەر/ باڵکێش

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی قوتابیانی لە خوێندنی ئەلیكترۆنی بۆ دوو هەفتەی ڕابردوو بڵاو کردەوە و ڕێژەی بەشداریکردنیش زیادی كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/10/25، وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگویەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردنی قوتابیان لە خوێندنی ئۆنلاین لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك %71.6ی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زیاتر لە 50 هەزار جار ئەپڵیكەیشنی (ewane) لە گووگڵ ستۆر داونلۆد كراوە و رێژەی بینینی وانەكان لە پەخشی راستەوخۆی پەیجی فەیسبووکی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لە تەواوی جیهان و هەرێمی كوردستان، خوێندن لە قۆناغی سێی بنەڕەتییەوە تا یانزدەی بنەڕەتی، لە هەرێمی کوردستان بە بەشێوەی ئۆنلاینە دەخوێندرێت.

ھەواڵی زیاتر