سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای ته‌له‌عفه‌ر و خورماتوو ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوا ده‌كات هەردوو قەزای تەلەعفەر وخۆرماتوو بکرین بە دوو پارێزگای تایبەت بە توركمان.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ پۆستێكدا ده‌ڵێت: “لەپێناو بەرزنرخاندنی ئەو قوربانیانەی کە پێکهاتەی تورکمان پێشکەشیان کردووە، داوا دەکەین هەردوو قەزای تەلەعفەر وخورماتوو بکرین بە دوو پارێزگای تایبەت بە توركمان”.

نوسیویشیه‌تی: “سەرکرادیەتی و نوێنەرانی بەرەی تورکمانیی عێراقی جارێکی تر جەخت لەو داوایە دەکەنەوە، كه‌ پێویستە دوو پارێزگا لە هەردوو قەزای تەلەعفەر و خورماتوو پێکبهێنرێت، چونکە ئەو دوو قەزایە بنەمای جوگرافی، ستراتیژی و ئابووری تێیدایە و دەتوانن ببن بە دوو پارێزگا.”

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “مانەوەی قەزای تەلەعفەر لەچوارچێوەی پارێزگای نەینەوا و خورماتوو لە چوارچێوەی پارێزگای سەلاحە دین، زیانی بە تورکمانەکان گەیاندووە، چونکە پرۆژەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەلایەن پارێزگاکانەوە بەسەر ئەو دوو قەزایەدا دابەش نەکراوە.”

ھەواڵی زیاتر