كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، “بەمزووانە لە سنووری هەولێر 15 هەزار كارت دەكرێن بە تاپۆ و ئەو پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت.”
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند، “لهئێستادا 15 هەزار كارتی تر لە سنووری پیرزین-كەرك2، گردەڕەشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان ڕەوانەی تێبینەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوبەرایەتییەكانی تاپۆی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بەخێرایی ڕێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت.”
ئەوەشی خستهڕوو، “6 هەزار كارتی تریش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد و بەشێك لە باغمرە شەهاب لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێرەوە مامەڵەكانیان تەواو كراون و ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر2 كراون، بۆ ئەوەی بەخێرایی كاری جیاكردنەوەیان بۆ بكرێت، بە مەبەستی تاپۆكردنیان.”
ئاماژهی بهوهشكرد، “لە سنووری كەرتی بیریات، نزیكەی 4 هەزار كارت بە مەبەستی تاپۆكردن مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر تەواو كراوه و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر1 كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی مامەڵەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و تاپۆكان بدرێنەوە به هاوڵاتیان.”
ئهمه لهكاتێكدایه، كه مانگی ڕابردوو 6 هەزار كارتی تر لە سنووری كەرتی باغمرە شەهاب تاپۆكران .