قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی 9 خانوو پرۆژه‌یه‌ك له‌ كه‌لار ڕاده‌گرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ڕێگاى پشتێنه‌یی كه‌لار نزیكه‌ى 200 مه‌ترى ماوه‌ بۆ ته‌واوكردنى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند خانوویه‌ك به‌ر ڕێگاكه‌ ده‌كه‌ون، ماوه‌یه‌ك پرۆژه‌كه‌ ڕاگیراوه‌، به‌رێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: “سه‌رقاڵى گواستنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه‌ین، له‌ كشتوكاڵه‌وه‌ بۆ سه‌ر شاره‌وانى.”

به‌شی سێیه‌مى ڕێگاى پشتێنه‌یی “حولى” كه‌لاركه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ڕواته‌وه‌ بۆ گرده‌گۆزینه‌، به‌شى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو كراوه‌ و نزیكه‌ى 200 مه‌تر قیرتاوكردنی ماوه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ڕێگاكه‌ ته‌واو نه‌كراوه و كاره‌كانی وه‌ستاوه‌.‌

به‌رزان كه‌ریم، به‌رێوبه‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان، له‌باره‌ى كێشه‌ى ئه‌و ڕێگایه‌وه‌ دەڵێت: “ئه‌و زه‌وییه‌ موڵكى كشتوكاڵه‌ و كاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه‌ بۆ سه‌ر شاره‌وانى ته‌واو نه‌كراوه‌ و سه‌رقاڵى ته‌واوكردنین، دوای گواستنه‌وه‌ى بۆ سه‌ر شاره‌وانىی گرده‌گۆزینه،‌ ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.”

ھەواڵی زیاتر