ته‌قه‌كه‌رانی هه‌ولێر ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شه‌وی ڕابردوو هةينی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌نێوان سه‌رنشینی دوو ئۆتۆمبێلدا دروست بوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 3 كه‌س برینداربوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار ڕوژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، بە کەمتر لە 10 کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی، واتە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران کە لە شەقامی 100 مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردووه‌ و لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیرا.”

پۆلیسی هه‌ولێر، دەڵێت، “پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوه‌ و ڕاگیراون بە پێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی.”

ده‌شڵێت، “پۆلیسی هەولێر شەو و ڕۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لە هەولێری پایتەخت بەرقەراربێت وە ناهێڵین هیچ کەسێک ئەم ئارامییە تێکبدات و شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی خۆشەویست و خۆشمان بە خزمەتکاری هاوڵاتیان دەزانین.”

ھەواڵی زیاتر