كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.
ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێره‌وه توانراوه دەستبگیرێت بەسەر بڕی (۲,۸٤٦) ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی (5) تۆمەتبار بەم شێوەیەی خوارەوە:
۱ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی (۱,۷٦٠) ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) و دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی (هـ ـ خ ـ ر)
۲ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی (۱) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و دەستگیرکردنی (۲) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).
۳ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۸٦ ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) و دەستگیرکردنی (۲) بەناوەکانی (ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (۱٤)ی هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.”

