كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له‌كاتى ڕوخاندنى خانووه‌كه‌یان كه به زیادەڕۆیی دروستكراوه، ژنێك له كه‌لار هه‌وڵی خۆسوتان ده‌دات و دواتر هاوڵاتیانی كۆڵانه‌كه‌یان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر لیژنه‌كانى پۆلیس و شاره‌وانى و پاشه‌كشێیان پێده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، ژنێك ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار كراوه، كه حاڵه‌تى سوتانى هه‌بووه، به وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، له‌و كاته‌ى تیمەکانی شارەوانی بە شۆفڵ ویستوویانە خانووه‌كه‌ی بڕوخێنن، ژنه‌كه خۆی سوتاندووه.”
ڕزگار كه‌ریم، جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار له‌وباره‌یه‌وه وتوویه‌تی: “حاڵه‌ته‌كه سوك بووه و چاره‌سه‌رى پێویستی بۆكراوه.”
ئەو خانووه كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كى حه‌مرینی كه‌لار، گه‌ڕه‌كێكى زیاده‌ڕۆ “ته‌جاوزه” و له‌ناو هاوڵاتیانی شاره‌كه‌دا به گه‌ڕه‌كى “كوڵه‌جۆییه‌كان” ناسراوه.