هه‌ولێر.. 3 مێردمنداڵی به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ شەممە، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، “سێ کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرووە و دەستبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەریشدا گیراوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردووه‌.”

ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو ، “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕێک ماددەی ھۆشبەر و کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیان پێبووە و دەستیانبەسەردا گیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە.”

ده‌شڵێت، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان ڕێکخراوە و بەپێی ماددە 14ی ھۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیراون.”

ھەواڵی زیاتر