په‌روێزخان.. ماوه‌ی 11 ڕۆژه‌ 80 بارهه‌ڵگر گیراون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ماوه‌ى 11 ڕۆژه‌ نزیكه‌ى 80 بارهه‌ڵگر له‌ مه‌رزى په‌روێزخان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، گومان ده‌كرێت باری قاچاخ و نایاساییان هه‌ڵگرتبێت، وته‌بێژى مه‌رزه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى قاچاخ بێت ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.”

به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، ماوه‌ى 11 ڕۆژه‌ نزیكه‌ى 80 بارهه‌ڵگر كه‌ بارى جۆراوجۆریان هه‌ڵگرتووه‌‌، له‌ ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌ باڵكێشی وت، “باره‌كان نایاسایین، بۆیه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌ڵام ده‌ویسترێت تێپه‌ڕێنرێت.”

وته‌بێژى مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانیش، “جه‌ختى له‌ ڕاگرتنى ئه‌و بارانه‌ كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌و بارانه‌ى ڕاگیراون، ئه‌گه‌ر قاچاخ بن لێپێچینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.”

ھەواڵی زیاتر