كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: “زۆر بەداخەوە، کاتژمێر 2:00ی شەوی ڕابردوو، مامۆستا ئارارات، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا، ماڵئاوایی یەکجاریی لێ‌کردین.”
ئاماژەی بەوەشكردووە: “مامۆستا ئارارات، پیاوێکی ژینگە دۆست و خەمخوری ژینگە بوو، خوا سەبوریی کەسوکاری و ژینگە دۆستان بدات.”
دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه، سه‌ره‌نجام دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، مامۆستا ئارارات، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز گیانی له‌ده‌ستدا.