ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دهۆك فێنكترین شاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.”

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، “ئەمڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 33 پلە و سلێمانى 34 پله‌ و دهۆک 32 پله‌ و کەرکوک 36 پلە دەبێت.”

سبەینێش شه‌ممه‌، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 34 پلە و سلێمانى 35 پلە و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوکیش 37 پلە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر