كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له دوێنێ پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی “پشته”ی به‌مۆ به‌ناوی (گۆران عه‌لی حاجی عه‌زیز)، ناسراو به (سۆفی گۆران) له‌ماڵ ده‌رچووه و چووه‌ته سه‌ر شاخی به‌مۆ و تائێستا بێ سۆراغه.”
ئیبراهیم عه‌زیز، خه‌ڵكی گوندی پشته و كه‌سێكی نزیك له هاوڵاتییه بێ سۆراغه‌كه به باڵكێشی وت: “له دوێنێوه ناوبراو له‌ماڵ ده‌رچووه و چووه‌ته سه‌ر شاخی به‌مۆ، له كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه، له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن بێ وه‌ڵامه، بۆیه له‌ئێستادا دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ سۆراغی ناوبراو ڕوویان له شاخه‌كه كردووه و تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌ده‌میانه‌وه نه‌هاتووه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه قوربانی تری لێبكه‌وێته‌وه، چونكه شاخه‌كه مینرێژه و مه‌ترسیداره.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه ناوبراو ئه‌م ژماره‌یه‌ی 07501316164، پێیه و داوای له ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش كرد هاوكاربن له دۆزینه‌وه‌ی ناوبراو‌و و له‌ڕێگه‌ی GPS سیمكارته‌كه‌یه‌وه شوێنه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.”