كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
کونسوڵگەری كۆماری چین لە هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ڤاکسینى دژە کۆرۆنا هەیه و چین کار بۆ بەرهەمهێنانى دەکات، تا ئیستا دراوەتە دەیان هەزار کەس و کاریگەری خراپیشى نەبووە.”
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆنسوڵگه‌ری كۆماری چین له هه‌رێمی كوردستان، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له پۆستێكدا ڕایگه‌یاندووه، “پێدەچێت تواناى چین لە به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بگاتە 610 ملیۆن بەش تا کۆتایى ئەمساڵ.”
ده‌شڵێت، “تائێستا نزیکەى 60 هەزار کەس ڤاکسینى دژە کۆرۆناى چینیان پێدراوە و هیچ شوێنکەوتەیەکى خراپیشی لەسەریان نەبووە.”
باسى لەوەشکردووە، “وڵاتەکەیان پابەندى بەڵێن و ڕێنماییەکان دەبێت، بۆ ئەوەى ئەو ڤاکسینە بخرێتە خزمەتى گشتییەوە لە جیهاندا و ئامانجى وڵاتەکەشى قەڵاچۆکردنى ڤایرۆسەکە و نەهێشتنى مەترسییەکانیەتى بۆ سەر تەندروستیى هاوڵاتیانی هەموو جیهان.”