كاروان كهلاری/ باڵكێش
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆپێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبهر، لەسەر ڕێگای هەڵەبجە – شارەزوور ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداو بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی.
بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەنزیك گوندی تەپەرەش، لەسەر رێگای سەرەكی شارەزوور – ھەڵەبجە ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW ڕوویدا.”
ئاشكراشی كردووه، “بەهۆی ڕوداوەكەوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون و دواتر بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.”