كاروان كهلاری/ باڵكێش
چەند رۆژێك پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان سوپاسنامەیەكی فهرمیی ئاراستەی نەخۆشخانەی پار كرد و تیایدا دەستخۆشی لە نەخۆشخانەی پاری تایبەت كردووه بۆ ئەوەی كه 5 شوێنی خەواندنی نەخۆشی بە خۆڕایی دابینكردووە بۆ هاوڵاتیان، تۆڕی پاراستنی تهندروستی گشتیش دهڵێت: “ئەو نەخۆشخانەیە هەمووی هی خەڵكی كوردستانە و پێویستە نەك تەنها 5 قەڕوێڵە، هەمووی بگەڕێندرێتەوە.”
ئاماژهی بهوهشكردووه، “نەخۆشخانەی پار لەسەر ئەرزی گشتی و بە پارەی خەڵكی كوردستان دروستكراوه و سەرەتاش بەناوی خێرخوازییەوە دروستكرا، لەوەش كارەساتبارتر، خاوەنەكانی ئەو نەخۆشخانە زەوتكراوە بەناوی پێشكەشكردنی خزمەتی خۆڕایی بۆ قوربانیانی ئەنفال و خێزانی شەهیدانەوە لە حكومەتیان وەرگرت.”
ئاشكراشی كردووه، “ئەو بەڵگانەی لەبەردەست ئێمەدان، دەیسەلمێنن كە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەكە، خاوەنەكەی زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری لە پارەی گشتی و لە بودجەی تەندروستی سلێمانی وەرگرتوە! بۆیە تەرخانكردنی تەنها 5 تەختەی خەواندنی نەخۆش لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەكەوە، سوكایەتییەكی گەورەیە بە تەواوی خەڵكی كوردستان و خێزانی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و خەباتی ڕەوای میللەتەكەمان.”
دهشڵێت، “لێرەوە داوا لە كۆسرەت ڕەسول و خیزانەكەی دەكەین، تا زووە ئەو نەخۆشخانەیە بگەرێننەوە بۆ كەرتی گشتی و بیدهنهوه به خاوەنە ڕاستەقینەكەی كە خەڵكی كوردستانە.”
داواشیان لە وەزارەتی تەندروستی كردووه و دهڵێن، “داوا له وهزارهتی تهندروستی دهكهین لە باتی دەستخۆشی، سزای ئەوانە بدات كە موڵكی گشتی داگیردەكەن، بۆیه داوا دەكەین ئەو نەخۆشخانەیە بە خۆڕایی و بێبەرامبەر بۆ چارەسەری نەخۆشەكانی كۆرۆنا بەكاربهێنرێت، بە پێچەوانەوە وەكو تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی هەموو ڕێگا مەدەنی و یاساییەكان دەگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو نەخۆشخانە زەوتكراوە بۆ موڵكی گشتی خەڵكی كوردستان.