كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 308 توشبووی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە.”
ئاماژەی بەوەشكرد، “هه‌ر لەو ماوەیەدا 17 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و 246 توشبووش چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.”
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تائێستا 66 هەزار و 131 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 38 هەزار و 807 کەس چاکبوونەتەوە و 2 هه‌زار و 243 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.