به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كاربێت سه‌ربڕینخانه‌ی كه‌لار به‌كارده‌هێنرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ساڵێك زیاتره‌ باس له‌ خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونى مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت له‌ سه‌ربڕینخانه‌ى كه‌لار، به‌ڵام تائێستا نۆژه‌ننه‌كراوه‌ته‌وه‌ و پرۆژه‌كه‌ش ته‌ندرینى بۆ نه‌كراوه‌.

عوسمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێرتێنه‌رىی گه‌رمیانیش دەڵێت: “به‌شێك له‌ گرفته‌كانى سه‌ربڕینخانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى ته‌واوى سه‌ربڕینخانه‌كه‌ ته‌نده‌رینى بۆ ده‌كرێت و ده‌درێته‌ كه‌رتى تایبه‌ت.”

تائێستا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌لای ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ش ڕوون نییه‌ كه‌ كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سه‌ربڕینخانه‌كه‌ له‌ ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌هۆی نه‌گونجاوییه‌وه‌ داخرا، پاش هه‌ندێك ده‌ستكاریی كه‌م و ڕووكه‌شانه‌، جارێكى تر كرایه‌وه‌. به‌وته‌ى خودی ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیانیش، سه‌ربڕینخانه‌كه‌ نه‌شیاوه‌ و بۆ به‌كارهێنان نابێت، كه‌چى هه‌ر به‌ كاریش ده‌هێنرێت و ئاژه‌ڵی سنوره‌كه‌ى تێدا سه‌رده‌بڕدرێت

ھەواڵی زیاتر