كاروان كهلاری/ باڵكێش
وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هۆشدارى دەدات لە بەرزبوونەوەى ئاماری توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و باس له کۆبوونەوەیەکى گرنگى وەزیرى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیش لەو بارەیەوە دەکات.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگهیاندووه، “لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی توشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە.”
حەوێزى ئاماژەى بەوەشکردووه، “پێشبینییەکان ترسناکن و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە.”
باسی لهوهشكردووه، “ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی وەزیری تەندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی پزیشکانی پسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان، تایبەت بە ڕەوشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.”