مه‌سرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكیی هه‌رزان بكه‌ین

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، “بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار، 42 پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.”

لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری نیشتەجێکردنیشه‌وه،‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، “دەیانەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکیی ھەرزان بکەن، ھەر لەبەر ئەوەشە وەبەرھێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا دەکەن.”

نوسیویشیه‌تی: “ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاوڵاتییان گونجاوبێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین.”

ھەواڵی زیاتر