لە گوڵاڵە داعش سێ کەسی سڤیلی کوشت و بازگەشی داناوە

داعش لە رێگەی دانانی بازگەی کاتییەوە شەش هاوڵاتی ڕفاند و سێ پیاویش دەکوژێت.

کاروان کەلاری، پەیامنیری باڵکێش لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، کەمێک پێش ئیستا چەکدارانی داعش لە نزیک پردی حەلوانی نزیک ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، لە ڕێگەی دانانی بازگەی کاتییەوە شەش هاوڵاتی ڕفاند، کە سێ ئافرەت و سێ پیاوبوون.

وتیشی “دوای ڕفاندنیان، پیاوەکانیان کووشتووە و ژنەکان ئازاد کراون.

باسی لەوەشكرد، ”كە دوو كەسی تریشیان بریندار كردووە و دەنگۆی كوشتنی شەش كەسی تریش هەیە، بەڵام ئەمەیان تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ ئافرەتەی كە داعش ئازادی كردوون، لەئێستادا لەلای فەوجی ٣ی لیوای مغاویری سوپای عێراقن و لەژێر فشاردان و داوایان لێدەكەن بڵێن، ”ڕووداوەكەی ئەمشەو كێشەی كۆمەڵایەتییە”.

ئەو هاوڵاتیانەی كە كوژراون لە معدانەكانی جەلەولان.

ھەواڵی زیاتر