داهاتى هێڵەکانى گواستنەوەى گەرمیان بۆ ناوچەکە خەرج ناکرێت

كاروان كەلاری/ باڵكێش

بەڕێوبەرى گواستنەوەى گەرمیان دەڵێت: ”ئەو داهاتەی کە لە هێڵەکانى گواستنەوە دێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیمان، ناتوانین مامەڵى پێوەبکەین راستەوخۆ.”

ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەرى گواستنەوەى گەرمیان دەشڵێت: “ئەو داهاتەى لە بەرامبەر ئەو خاوەن پاسانەى کە لە هێڵەکانى گواستنەوە دێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیمان، ناتوانین راستەوخۆ مامەڵەى لەگەڵ بکەن، بەڵکو ئاراستەى بانکى کەلارى دەکەین.”

ئاماژە بەوەشدەكات، ”وەکو هەموو بەڕێوبەرایەتییەکانى تر لەڕێگەى گەنجینەى گەرمیانەوە ئەو سولفەیەمان هەیە پاکسازى دەکەین و وەرى دەگرین.”

ھەواڵی زیاتر