كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی ڕابردوو سێشه‌ممه، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، دژه تیرۆری عێراق، داعشێكیان له شاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه.
وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: “تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراوه.”
ئاشكراشی كرد، “كه ئەو تیرۆریستەی داعش لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراوە و داواكراو بووه.”