كاروان كهلاری/ باڵكێش
سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە کەلار، ڕایگەیاند: “بەهۆی مامەڵەی ناتەندروستی نێوان کەرتی گشتی و هاوڵاتی و ئهو بێمتمانەییهى كه هەیە، هاوڵاتیان لە گەرمیان دەیانەوێت نەخۆشەکانیان ببەنە سلێمانی، ئەمەش لە کاتێکدایە، كه نەخۆشخانەی قەڵا بە یەکێک لە باشترین نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دیاریکراوە.”
هەڵگورد حەمید، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، ئاماژەی بەوەکرد: “بە پێی قسەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و ئەو لایەنەنانەی كه هاتوونەتە نەخۆشخانەی قهڵا وتوویانه، قەڵا یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکانی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان و عێراق.”
دڵنیایشی دا بە هاوڵاتیان و وتی: “ئەگەر خۆشەکانیان لە کاتی خۆی و پێش تەواو خراپبوونی بارودۆخیان ببردرێنه ئەوێ، هیوای ژیانی بە ڕادەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.”
سهبارهت بهوهی بۆچی هاوڵاتیان لە گەرمیان داوادەکەن نەخۆشەکانیان بنێردرێتە سلێمانی، یان زۆر درەنگ داخلی نەخۆشخانەی قەڵا دەکرێن، ڕوونیكردهوه، “كه هۆکار بێمتمانەیی هاوڵاتیانە بە کەرتی تەندروستی لە گەرمیان، كه له ڕابردوودا ئەمەیان لهلا دروست بووه.”
باسی لهوهشكرد، “ئێستا بە تەواوی ئەو خزمەتگوزارییانەی كه پێویستن بۆ توشبووانی كۆرۆنا له نهخۆشخانهكهدا ههیه، کەچی هاوڵاتی هەر متمانە ناکات.”