پێنج داعش ده‌ستگیركران و چه‌ند تونێلێكیان ته‌قێندرایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری نیشتمانی 4 چه‌كداری سه‌ربه‌ ڕێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد و تونێلێكی داعشیش ته‌قێندرایه‌وه.”‌

وتیشی: “هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، توانییان سێ ئه‌ندامی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌یانویست خۆیان له‌ هێرشی ئاسمانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌ی “وادی زگیتۆن”ی كه‌ركوك ده‌رباز بكه‌ن.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه‌ هه‌ر له‌كاتی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك تونێل كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك به‌كارهێندرابوون، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.”

باسی له‌وه‌شكرد، “كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزێكی دژه‌ تیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی تریان له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ ئه‌نجامداوه‌ و توانیویانه ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.”

ھەواڵی زیاتر