كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوای چەند ڕۆژێك له ده‌ستگیركردنی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، مامۆستا هەڵۆ حه‌مه ڕه‌شدی به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه، لەسەر سكاڵایه‌كی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی، كه له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه جوڵاندوویانه، مامۆستا هه‌ڵۆ حه‌مه ڕه‌شید، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به مادده‌ی 438 ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا.
محه‌مه‌د بارزان، په‌یامنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش له سلێمانی ڕایگه‌یاند: “ئەمڕۆ چوار شەممە، 21ی ئۆكتۆبه‌ر مامۆستا هەڵۆ حه‌مه ڕه‌شید، به كه‌فاڵه‌ت ئازادكراوه تاوه‌كو ڕۆژی دادگاییكردنی.