یه‌كێتی پۆستێكی باڵای تری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌رگرت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

یەکێتیی پۆستێکی تری باڵای له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەراسیمی ئاڵوگۆڕ و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەچوو.”

سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار، (ئەمەل جەلال)ە و لە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌، پێشتر (مەولەوی جەبات) لەو پۆستەدا بوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات خۆی وه‌كو “ئۆپۆزسیۆن” پیشانی ڕای گشتی بدات، چاودێرێكیش ده‌ڵێت، “یه‌كێتی نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی لایه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌یكات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و ڕوونیشیكرده‌وه‌، “كه‌ یه‌كێتی شه‌ڕی وه‌رگرتنی پۆست و ئیمتیازاتی زیاتر له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌ی ده‌یكات داكۆكی كردن نییه‌ له‌ مافی هاوڵاتیان.”

ھەواڵی زیاتر