ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌نده‌رێكی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاگاداری ئەو كۆمپانیانە دەكاتەوە كە تایبەتن بە دابینكردنی ئامێری پزیشكی و ده‌ڵێت، “هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی بكات بۆ وەرگرتنی تەندەر.”

ده‌شڵێت، “ئاگاداری ئەو كۆمپانیانە دەكەینەوە، دابینكردنی كۆمەڵیك ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانە و دەزگا تە‌ندروستییەكان، ته‌نده‌رێكی ئاماده‌یه‌ و هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكات، بۆ وەرگرتنی تەندەر بۆ پرۆژەی ئاماژە بۆ كراو.”

ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆمه‌ڵێك مه‌رج و ڕێنمایی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌‌:

1- وەرگرتنی تەندەر ڕۆژی چوارشەممە،21/10 تا ڕۆژی سێشەممە، 27/10 ده‌بێت.
2- كۆتا ڕۆژ بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی چوارشەممە‌، 28/10، كاتژمێر 10:45ی خوله‌كی سەرلەبەیانی دەبێت.
3- كردنەوە و ئاشكراكردنی تەندەر ڕۆژی چوارشەممە، 28/10، كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دەبێت.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “كه‌ بۆ وەرگرتنی تەندەر پێویستە نوسراوی تخویل بۆ نوێنەری كۆمپانیا و فەرمانی وەزارەتی تەندروستی بۆ تۆماركردنی كۆمپانیا بهێنرێت.

ھەواڵی زیاتر