كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی كورد له گوندی زوڕنای سه‌ربه ناحیه‌ی قه‌راجی قه‌زای مه‌خموور به‌ناوی (سامی حاجی به‌هرام زۆڕنایی) دانراو به‌وهۆیه‌وه خۆی و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌سێكی نزیك له قوربانییه‌كان به باڵكێشی وت، “پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێلی سامی حاجی به‌هرام زوڕنایی دانراوه و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، بۆمبه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه خۆی و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ستداوه.”
وتیشی: “له‌ئێستادا ته‌رمه‌كانیان گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مه‌خموور.”