بارزانی: سبەی وەک ئەمڕۆ نابێ

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی شەڕی پردێ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی و سوپای عێراقدا رایدەگەیەنێت، سبەی وەک ئەمڕۆ نابێ.

بارەگای بارزانی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی سەرۆک بارزانی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە ”ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت“.

ئەو وتەیەی بارزانی لەکاتێکدای کە ئەمڕۆ ساڵیادی شەڕی پردێیە، کە تێیدا لە رۆژی 20-10-2017، پێشمەرگە لە شارۆچکەی پردێ شکستی بە هێرشێکی فراوانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێنا.

ھەواڵی زیاتر