كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شاره‌زایه‌كى ته‌ندروستى هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان به شاراوه‌یی له نێو كۆمه‌ڵگا بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، كه‌یسى تراژیدى تێدایه.
چالاك محێدین، پسپۆر له بوارى شیكارىی (DNA) له په‌ره‌ى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك خۆى باسى له‌وه كردوه ماوەیەکی زۆرە بەردەوام پەیوەندی ئەکرێت بە شاراوەیی، کە کەسی تووشبوویان ھەیە بە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان، کەیسی تراژیدی زۆرن، کەیس ھەیە توشبووەکە ھەرکاتێک بکەوێتە ژێر دۆخی دابڕان لەو ماددەی ئەیخوات له دایک و باوک و براو خوشکەکانی ده‌دات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، کەیس ھەیە دەستدرێژی سێکسی کردووه‌تە سەر ئەندامێکی خێزانەکەی خۆی، هه‌روه‌ك ده‌شڵێت، کەیس ھەیە پارەو ئاڵتونی ماڵی خۆی دزیوە بۆ کڕینی ئەو ماددانە.
چالاك محێدین، باسى له‌وه‌شكردوه، کەیس ھەیە شەو لە خەودا ھەوڵی خنکاندنی باوکی خۆی داوە، تەنھا لەبەرئەوەی باوکی ناتوانێت بەردەوام ئەو بڕە پارەیەی کوڕەکەی ئەیەوێت دابینی بکات.
ده‌شڵێت: مانگی ١٢ی ساڵی پار ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسایەکی رەوانەی پەرلەمان کرد و لە لایەن لیژنەی پزیشکییه‌وە بانگھێشت کرام بۆ ھەڵسەنگاندن و ھەر گۆڕانکارییەک کە پێویست بێت، ئەوە بوو پرۆژە یاسایەکی زۆر باش دەنگی لەسەر درا، بەڵام بەداخەوە تا ئەم ساتە جێبەجێ نەکراوە.