نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی نوسراوێكه‌وه‌ ده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بڵاوبوونەوەی نوسراوێک بە ناوی سەرۆکی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه‌ ڕەتدەکاتەوه‌.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەی نووسراوێک بە ناوی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندندا بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئۆكتۆبه‌ر، نووسینگەی ناوبرا و له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوكردنەوەی ئەو نووسراوەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، “هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاویبكەینەوە، ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاویدەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییە.”

‎دەقی ڕوونكردنەوەكە:

‎ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوی بكەینەوە ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییەو هی ئێمە نییە.

‎هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەش دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆی دەكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی 

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ھەواڵی زیاتر