كاروان كهلاری/ باڵكێش
لهمیانی بهشداری كردنی لە دەستپێكی هەڵمەتێكی تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی خەڵك دەربارەی شێرپەنجەی مەمك كە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵهبانی وتی: ” ژنان دیوە جوانەكەی دیكەی ژیانن”.
ئهمڕۆ دووشهممه، 19ی ئۆكتۆبهر، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ژنان كە دایك و خوشك و هاوژین و هاوڕێمانن، دیوە جوانەكەی تری ژیانن، بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیابن.”
قوباد تاڵەبانی لە پەیجی تایبهتی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیسبووك ئهوهشی نوسیوه: “لە ئێستادا ڕێگاکانی چارەسەر زۆرن، بە هەوڵ و لێبڕانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن.”
ئاماژهی بهوهشكردووه، “ئەم مانگە كە تایبەتە بە ھۆشیاركردنەوەی خەڵک لەبارەی شێرپەنجەی مەمكەوە، بە چیرۆكی خاتونێكی جەنگاوەر و بەخشندەی ناساندین کە بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بووە، ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە لە نەخۆشخانەی هیوا بە سەرسامی و سوپاسەوە ئامادەی دەستپێشخەرییەكەی بووین.”
ئاشكراشی كردووه، “ھێڤی خان لە جیاتی ئەوەی چۆک بۆ شێرپەنجە دابدات، پرچەکانی خۆی کردە فڵچە و کۆمەڵێک تابلۆی هونەری پێ نەخشاند و ئەمڕۆش داهاتی تابلۆ ڕەنگینەكانی بەخشی بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کە هێشتا لە قۆناغی بەرگریدان، خوازیارم هەموومان ئیلهام لە كۆڵنەدان و گیانی بەرزی هاوكاری و هەستی مرۆڤدۆستانەی ئەو وەربگرین.”