ده‌نگۆی دۆزینه‌وه‌ی دوو منداڵه‌ فڕیدراوه‌كه‌ی دیجله‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی بەغدا ڕایگەیاند، “هەوڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئەو دوو منداڵەی كه‌ له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه‌ فڕێدرانه‌ ناو ڕووباری دیجلەوه‌ بەردەوامە و ئەو ده‌نگۆیه‌ی لەبارەى دۆزینەوەیانه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ڕاست نییه‌.”

ده‌شڵێت، “تاوه‌كو ئێستا لەسەر ڕاسپاردەی عوسمان غانمیی، وەزیری ناوخۆ، تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان به‌ شوێن تەرمی ئەو دوو منداڵەدا.”


باسی له‌وه‌شكرد، “كه‌ گەڕان بەردەوامە و ئەوەى لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە لەبارەى دۆزینەوەى تەرمەکانیانه‌وه‌ ڕاست نییە و ئەو وێنەیەش كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئەوان نین.”

ھەواڵی زیاتر