كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕۆژنامه‌ی (نه‌وژین)، ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسه‌كانی ژنان بوو له گه‌رمیان، له كۆتایی ساڵی (2016)ه‌وه تائێستا، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی (ڕادیۆی ده‌نگ)، به پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی دیموكراسی ئه‌مریكی ده‌رده‌چوو، به‌ڵام دواجار به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌وه، داخرا.
ئازاد عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌كانی ڕادیۆی ده‌نگ به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “دوای چوار ساڵ له ده‌ركردنی و گرنگیدان به پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان له گه‌رمیان، له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی نه‌وژینه‌وه، دواجار به كاریگه‌ریی كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ری ڕۆژنامه، بڕیارماندا ڕۆژنامه‌كه دابخه‌ین و به‌ڕێگایه‌تی تر به‌رده‌وامیی پێبده‌ین.”
وتیشی: “له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ده‌ركردنی نه‌وژینه‌وه توانرا، چه‌ندین كه‌یسی هه‌مه‌جۆری تایبه‌ت به پرسه‌كانی ژنان بكه‌ینه باس و خواستی ژنانی گه‌رمیان و له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنی پانێڵ و وۆركشۆپ و به‌دواداچوونه‌وه، به‌شێك له‌و كه‌یسانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پرسه‌كانی ژنان له گه‌رمیان، بگه‌یه‌نینه چاره‌سه‌ر.”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له داهاتوو به چی ڕێگایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بن، ئاشكرای كرد، “كه پلانیان هه‌یه له‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی پرۆژه‌كه‌یان سه‌رپێ بخه‌نه‌وه و جیاوازتر له ڕابردوو، گرنگی به‌و پرسه بده‌ن كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌كه‌ی له‌پێناودا ده‌رده‌چوو.”
ڕادیۆی ده‌نگ، ڕادیۆیه‌كی لۆكاڵیی ئه‌هلیی ئازاده له گه‌رمیان، ماوه‌ی 10 ساڵه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی كه‌لاره‌وه دامه‌زراوه و به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ به‌رده‌وام بوون، پشت به داهاتی ڕیكلام و ته‌مویلی سندوقی نیشتیمانیی دیموكراسیی ئه‌مریكی ده‌به‌ستن، ئه‌م ڕادیۆیه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كه‌وه، كه له كه‌سانی “شاره‌زا” پێكهاتوون، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پرسه‌كان كارده‌كه‌ن، تائێستاش چه‌ند جارێك داخراوه و جارێكیش تاڵانكراوه.