لە سنووری ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، شێرێک بینراوە و هێزە ئەمنیەکانیش هەوڵدەدەن بیدۆزنەوە.
ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە باڵکێشێ راگەیاند، لە گوندی چاڵەڕەشی نزیک بەردەقارەمان لە ناحیەی بازیان، شێرێک بینراوە و ترس و دڵە راوکێی لەنێو دانیشتووانی گوندەکاندا دروستکردووە.
وتیشی” هێزە ئەمنیەکان بە فڕۆکە بەدوایدا دەگەڕێن، ئەگەر بدۆزرێتەوە، دەیگوازینەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست”.