قائیمقامی قەزای سەید سادق رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای سەید سادقدا، دەست بەسەر نیو تۆن حەب و دەرمانی گەورەکردنی سینگ و سمت و جوانکاریدا گیراوە.
دیاری رەفیق، قائیمقامی قەزای سەید سادق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئٔەمڕۆ یەکشەممە، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبهشهکانی قائیمقامیەتی قەزای سەیدساق و یاردیدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بەسەر زیاتر له نیو تۆن دەرمانی خاو و ٢٠٠ پارچه حەب و١٩ هەزار قوتو، لەزگە و بەرواری ئامادەکراودا، که بهنیازی فرۆشتن و ساخکردنهوهی بوون له نێو بازاری سەیدسادق دا.
دیاری رەفیق گوتی”ئەم بەرهەمە و هاوشێوهکانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قهڵهوکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به بێ چاودێری و رێنمانی دکتۆری پسپۆری بهکاردههێنرێن”.
قائیمقامی قەزای سەید سادق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەکی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاخ لە نێو دەروازە سنوورییەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاونیشتمانیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاری دێنن.