كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕایگهیاند، “مینحەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی كە مووچەی تریان نییە، بەردەوام دەبێت.”
عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دهڵێت، “بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانیانی سیاسی ئەوانەی تەنها لە (مینحەی زیندانیانی سیاسی) سوودمەندن و مووچەی تریان نییە و سوودمەند نین لە داهات و گەنجینەی حكومەت، مینحەكانیان بەردەوام دەبێت.
وهزیری شههیدان ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەپێی فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خەرجكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی دوای ماوەی 10 ساڵ، ئەوانەیان كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە، بەردەوام دەبێت، بهمهرجێك پێداچوونهوه بە لیستی ناوەكان بكرێت و پشتڕاستی شایستەبوونیان بكرێتەوە.”