كاروان كهلاری/ باڵكێش
عەلی قازی محەممەد، كوڕی پێشهوا قازی محهمهد، یهكهم سەرۆككۆماری كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “باوكم و ھەزاران كوردی تر گیانیان فیدای ئاڵای كوردستان كردووە، تا دواھەناسە لەپێناو بەرزی و شەكاوەی ئاڵای كوردستان تێدەكۆشین.
عهلی پێشهوا قازی، ڕاشیگهیاندووه، “سوتاندن و بێڕێزیکردن به ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە سیمبوڵی نەتەوەکەمانە و هێرش و وێرانکردنی بارەگای لقی 5 ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری بەغدا بەدەست نەیارانی گەلەکەمان، بە توندی مەحکوم دەکەم.”
دهشڵێت، “تا دوایین هەناسەم تێدەکۆشم کە هەر بەرز و شەکاوە بمێنی ئەو ئاڵایەی کە مەرحومی باوکم پێشەوا قازی محەمەد و هەزاران شەهیدی تری نیشتمانم گیانیان فیدای کردووە، هیوادارم گەلی کورد لەو ڕوداوە دڵتەزێنانە پەند وەرگرێ و پشت بە بێگانان نەبەستێ و بزانێت کە غەیری خۆمان کەس دڵسۆزمان نییه.”