200 فه‌رمانبه‌ر له‌ گه‌رمیان به‌بێ خانه‌نشین كردن نێردراونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

200 فەرمانبەر لە گەرمیان، دوای زیاتر لە 13 ساڵ خزمەتکردن بە بێ خانەنیشینکردنیان دەنێردرێنەوە ماڵەوە، یه‌كێك له‌ فەرمانبەرەکانیش دەڵێت: “ڕێگری دروست بووە بۆ خانەنیشین کردنیان”

محه‌مه‌د حسێن، یه‌كێك له‌و 200 فه‌رمانبه‌ره‌ی گه‌رمیان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی تەمەنمان گەیشتووه‌ته‌ سەرووی 63 ساڵ، ماوەی 2 ساڵە نێدراوینه‌ته‌وه‌ ماڵەوە بەبێ ئەوەی خانەنیشین بکرێین.

به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانى عێراق، فه‌رمانبه‌ر له‌كاتى گه‌یشتنی به‌ ته‌مه‌نى 63 ساڵ، خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت كاتێك ده‌گاته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌، 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت، كێشه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ 15 ساڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ ماوەی دوو ساڵە مامه‌ڵه‌كانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و جێبه‌جێ ناكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ حكومه‌ت و پارله‌مان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه‌ به‌ده‌م كه‌یسه‌كه‌یانه‌وه‌ بێن و چاره‌سه‌رى بكه‌ن.”

ھەواڵی زیاتر