كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی فهرحاتیهوه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بوونه قوربانی.”
دەشڵێت، “هاوخەمی کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی ناوچەکه‌ین، داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گروپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕوبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه و به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نن.”
له‌به‌شێكی تری ڕاگهیهندراوهكهدا ده‌ڵێت، “ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و دامودەزگاکان.”
دوێنێ شەممە، هێزێکی نەناسراو 12 کەسیان لە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە ناوچەیەکی قەزای بەلەد ڕفاند و دواتر تەرمی 10 کەسیان دۆزرانەوە و دوو کەسیشیان تائێستا بێسەروشوێنن.