كاروان كهلاری/ باڵكێش
هێمن هەورامی، جێگیری سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، داواکاریی پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرهكهی و وەزیری دارایی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە .”
هێمن هەورامی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “ڕۆژی 30 ی ئەیلوول، جارێکی تر بە واژۆی 23 پەرلەمانتار داوای پرساندنی سەرۆک و جێگر و وەزیری دارایی هەرێم کران و ئێمهش ڕەوانەى حکومەتمان کرد، حكومهتیش لە 11ی ئەم مانگەدا وەڵامیان داوەتەوە.”
وتیشی: “سەرۆکایەتی پەرلەمان، پرساندن و وەڵامی پرساندنەکە دەخاته بهرنامهی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.”