پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵای عێراقی نەسووتاندووە و ئەو ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە هی چەند ساڵێک بەر لە ئێستایە.
فرسەت سۆفی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە و ئاڵای عێراق دەسووتێنرێت، هی چەند ساڵێک بەر لەئێستایە و کۆنە، لە هەولێر هیچ کاردانەوەیەکی لەو جۆرە نەبووە.
فرسەت سۆفی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەولێر رێگە بە دروستکردنی پشێوی و تووندتیژی و سووتاندنی ئاڵا نادرێت و هەرکەسێکیش پەنا بۆ ئەو کارانە ببات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها سەرجەم دەزگا ئەمنی و بەرپرسی ئیدارەی قەزا و ناحیەکانیش ئاگادارکراونەتەوە کە رێگە بە هیچ پشێوی و کاردانەوەیەکی تووند نەدەن.