ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پرسی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا تاوتوێکرد و ڕایگەیاند” 15 کەس لەوانەی پێشێلی یاسایان کردبوو دەستگیرکران”
ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: سەرکۆنەی ئەو کارە دوژمنکارییە دەکەین و بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لە سووتاندنی بارەگای پارتی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەوانەی کە دەیانەوێت شکۆی دەوڵەت بشکێنن دەگرینەبەر و داوا لە لایەنەکانیش دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەو لێدوانانەی ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن.