پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە و لە هەولێر هێرش دەکاتە سەر پزیشک و دەرمانخانەیەک، لەماوەی 24 کاتژمێردا دەستگیرکراوە.
راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
دوای بلاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دووکەس ھەلدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکیە مەدەنیەکان وە کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کردو وە ھێزەکانمان سەرقالی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بلاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێل بوو لەگەلمان و بەدواداچونی دەکرد وەلێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی سەرومالیان بەرقەراربوونی ئەمنیەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان دادەنێین.
عميد
دلێر نجار
بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢٠/١٠/١٧